بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەناتۆڵی، نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە سەبارەت بە هێرشە مووشەکییەکانی ئێران بۆ سەر عێراق و سووریا زۆر نیگەرانە و داوای دانبەخۆداگرتنی کردووە.
ستێفان دوجاریک وتەبێژی ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان وتی: ئێمە جارێکی دیکە داوای ئەوپەڕی دانبەخۆداگرتنی و خۆبواردن لە هەر جۆرە چڕ بوونەوەیەکی ئاڵۆزی لە ناوچەکە دەکەین کە دەمێکە نائارامە.
ئەمینداری گشتی هەروەها جەختی کرد کە هەموو نیگەرانییە ئەمنیەکانی نێوان ئێران و عێڕاق ئەبێ لە ڕێگای ئاشتیخوازانە و گفتوگۆ و بە ڕێز لە سەروەری و یەکپارچەیی خاک و دۆستایەتی چارەسەر بکرێت.
ئەو نیگەرانییەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە حاڵێکدا هاتووەتە ئاراە کە هاوکات ئەمیر سەعید ئیرەوانی باڵوێزی هەمیشەیی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان نامەیەکی چڕ و پڕی لە ئەو بارەوە پێشکەشی گۆترێش کردووە.
Your Comment